وەزیری ناوخۆ: حزب و عەشیرەت رێگرن لە جێبەجێكردنی یاسا

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، خێڵ و عەشیرەت بونەتە مەترسی گەورە بۆسەر دادگاكانی هەرێمی كوردستان و رێگری سیاسی و حزبی بۆ جێبەجێكردنی یاسا هەیە و داوا دەكات رێگە بدرێت چاكسازییەكان بچنە بواری جێبەجێكردنەوە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكەمەتی هەرێم لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: نەمانتوانیوە كۆنتڕۆڵی ئەو چەكانە بكەین، كە بەدەست هێزە ئەمنییەكانەوەیە و رێكارەكانی هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنی و چەك هەڵگرتن دەگۆڕین و رێكارەكان توندتر دەكەین.

وەزیری ناوخۆ وتی: ئێستا هەندێك ماڵ هەیە لە هەرێمی كوردستان چەكی قورسی وەك دۆشكە و ئاڕبیجی و جۆرەكانی دیكەی هەیە.

باسی لەوەشكرد، خەڵكی كوردستان كێشەی دەرونی هەیە و یەكێك لە كێشەكان ئەوەیە حكومەتی عێراق گاڵتە بە دەرونی هاوڵاتیانمان دەكات و بودجە نانێرێت.

ئەم قسانەی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆیی هەرێم لە چوارچێوەی بانگهێشتكردنی بوو بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا