كۆمه‌ڵی ئیسلامی: به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم مه‌ترسی دروستده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:

شوان رابەر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ ئەنجومەنی ئاسایش دادپەروەرانە و بە یەكسانی ماف و ئاسایشی خەڵك بپارێزێت، نابێت بە مەرامی حزبی ئاسایشی هیچ كەس بخاتە مەترسیه‌وه‌.

شوان ڕابه‌ر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “لە مێژە كێشەو ململانێ لە نێوان پارتی و پەكەكە هەیە، ماوە ماوە شت لەسەر یەكتر دەڵێن، ئەمەش زیان بە هەردوكیان و بە پرۆژەی كوردستان و نەتەوەكەمان دەگەیەنێت، پێویستە رێگە چارەی ئاشتیانە بگرنە بەرو پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی”.

شوان ڕابه‌ر داواشدەكات ئەنجومەنی ئاسایش دادپەروەرانە و بە یەكسانی ماف و ئاسایشی خەڵك بپارێزێت وتیشی “نابێت بە مەرامی حزبی ئاسایش هیچ كەس بخاتە مەترسیه‌وه‌، چونكە هەندێك جار هاوڵاتی بە ناحەق و بە بێ دادگا لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون، كە ئەمەش دوو دڵی و بێمتمانەیی دروستدەكات لەلایەن هاوڵاتیانەوە”.

به‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، “هێزەكانی ئاسایش بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیانە، نەك ئاسایش و ئاسودەیی و ئارامی خەڵك پێشێلبكات، بەم جۆرە بەیاننامانە هەندێك لە وڵاتان و بازرگانان دەترسن كە كونسوڵخانەو پرۆژە لەهەرێمی كوردستان بنیاتبنێن، بۆیه‌ هەست بە نا ئارامی دەكەن و ئەوەش زیان دەگەیەنێت بە كوردستان”.

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو سێ ئه‌ندامی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك كه‌سیان دایه‌وه‌ كه‌ به‌وته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ “ئه‌وكه‌سانه‌ به‌نیازی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی بون و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ هه‌بووه‌”.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی سێ ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمدا هاتووه‌، “ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێكهاتووە له پێنج ئەندامی سەرەكی، كە بریتین لە‌ راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، سەرۆكی دەزگای زانیاری، سەرۆكی دەزگای پاراستن و سەرۆكی هەواڵگریی پێشمەرگە، لەم پێنج ئەندامە، سێ ئەندامیان لەسەر پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانن و تەنیا دوو ئەندامیان پارتین، بەڵام دوای پرسیار كردن لە هەرسێ ئەندامە باڵاكەی یەكێتی لەناو ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، دەركەوت كە بەرپرسانی یەكێتی بە هیچ جۆرێك ئاگاداری ئۆپەراسیۆنی لەم جۆرە نین كە رۆژی ٢٦\١٠\٢٠٢٠ لەرێی بەیاننامەیەك بە ناوی ئەنجومەنی ئاسایشەوە بڵاوكراوەتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، بۆیە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە پشكی یەكێتی، ئەم بەیاننامەیە و هەر بەیاننامەیەكی تری لەم چەشنەی ئەنجوومەنەكە رەددەكەنەوە، بە هەندی وەرناگرن‌و نایسەلمێنن، چونكە ئاگاداری روداوی لەو جۆرە نین، كە لە هەرێم روویدابێت، رێگەش نادەن بەناوی ئەنجومەنێكەوە راگەیەندراو بڵاو بكرێتەوە كە پێش بڵاوكردنەوەی، ئەندامە سەرەكییەكانی‌ پرسوڕایان پێ نەكرابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا