ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێم ڕاگیرا

پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غداوه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌ولێر.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ عێراق ڕاگیرا، هۆكاره‌كه‌یشی په‌یوه‌ندی به‌ نه‌بونی سیوله‌وه‌ هه‌یه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان كه‌ داوایكرد ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه‌ به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “تا ئێستا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك پرێس وتیشی، هه‌ركاتێك پاره‌كه‌ بگاته‌ هه‌رێم ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا پاره‌كه‌ نه‌گه‌یشتووه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌مڕۆوه‌ نزیكه‌ی دوو مانگه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شنه‌كراوه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا