پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا زیاتر له 620 ملیار دیناری باج بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، كۆی گشتی داهاتی باج بۆ مانگی ڕابردوو 620 ملیار دینار بووه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی نوێی ئابووریی حكومه‌ت و له‌به‌ر ڕۆشنایی بنه‌ماكانی له‌نێو وه‌ره‌قه‌ی سپی حكومه‌ت بۆ چاكسازیی كه هاتووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، زیادبوونی داهاتی باج دوای ڕێنمایی عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی دێت بۆ زیادكردنی داهاتی نا نه‌وتی له عێراق.
له‌ساڵی ڕابردوودا داهاتی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه له باج ته‌نیا 206 ملیار دینار بووه، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت، به‌راورد به ساڵی پار 400 ملیار دینار داهاتی باج زیادیكردووه.