فەرمانبەرانی تورکیا داوا دەکەن موچەکانیان بە دۆلار پێبدرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی ئەو قەیرانە ئابورییانەی دووچاری تورکیا بووەتەوە، فەرمانبەرانی تورکیا داوا لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن چاو بە گرێبەستی فەرمانبەرێتییاندا بخشێنێتەوە و بۆ لەمەودوا لەجیاتی لیرەی تورکی موچەکانیان بە دۆلار بۆ دابین بکرێت.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، فەرمانبەرانی وڵاتەکە بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی ئابوری و گوزەرانی وڵاتەکەی پێدا تێدەپەڕێت و لەدوای دابەزینی بەرچاوی نرخی لیرەی تورکی داوا لە حکومەتەکەیان دەکەن بۆ لەمەودوا بە دۆلار موچەکانیان پێبدرێت.

ئەم داوایەی فەرمانبەرانی تورکیا لەکاتێکدایە، دابەزینی لیرەی تورکی کاریگەری گەورەی لەسەر داهاتیان دانا بەتایبەت لە ئێستادا کە بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی یەکسانە بە هەشت لیرەی تورکی.

لەوبارەیەوە فەرمانبەرێکی حکومی دەڵێت: لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر لیرە، گوزەرانمان تا بێت خراپتر دەبێت، حزبی داد و گەشەپێدان دەیەوێت یاری بە هۆشیاری هاوڵاتیان بکات.

ئەو فەرمانبەرە دەشڵێت: نزیکەی نیو ملیۆن فەرمانبەر لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و موچەکانیان بە دۆلار وەرناگرن.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بەهۆی چالاکییە سەربازییەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان و لەگەڵ ئەوەشدا هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئەوروپا لەبارەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا، لیرەی تورکی داڕمانێکی زۆری بەخۆیەوە بینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا