ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوێنێ شەممە، شاندێکی هەرێم لەبارەی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز سەردانی بەغدای کرد و  كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ شاندی حكومەتی عێراق و پارێزگا بەرهەمهێنەكانی نەوت ئەنجامدا.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرایکرد، دوێنێ شەممە 5ی ئاب وەک شاندی حکومەتی هەرێم دەربارەی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز سەردانی شاری بەغدایان کرد و سەبارەت بە پڕۆژە یاساکە، کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا بە هاوبەشی ئەم راگەیەندراوەیان بڵاوکردەوە:

لەسەر بنەمای پاکێجی چاکسازییە یاساییەکان کە لەلایەن کارنامەی حکومەتەوە پێشکەشکراون، بەتایبەتی ئەوەی لە تەوەرەی بیست و سێیەمدا باسکراوە سەبارەت بە ئامادەکردنی پرۆژەیاسای نەوت و گاز و لەسەر بنەمای فەرمانی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بۆ خێراکردنی تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە و بە بەشداریکردنی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم پڕۆژە نیشتمانییە ستراتیژییەدا.

کۆبوونەوەکە لە رێکەوتی 5/8/2023 بە ئامادەبوونی هەردوو جێگری سەرۆک وەزیران (وەزیری دەرەوە – وەزیری نەوت) و شاندی هەرێم و پارێزگارانی پارێزگاکانی بەرهەمهێنەری نەوت و راوێژکارانی سەرۆک وەزیران و ستافی وەزارەتی نەوت بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی و ئامانجەکانی ئەم یاسایە و پێویستی تەواوکردنی بە زووترین کات و بە بەشداری هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەرانی نەوت و نوێنەرانی نووسینگەی سەرۆک وەزیران کرا و کەشی کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو و رەنگدانەوەی بەرژەوەندی و پەرۆشی هەموو لایەنەکان بوو بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە، چونکە بەشێکە لە پابەندبوونی بەرنامەی وەزارەتی کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر دراوە. هەروەها وەک کۆڵەگەیەکی سەرەکی بۆ وەبەرهێنانی سامانی نەوت و گاز لە باشترین کردارە نێودەوڵەتییەکان و بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراق مسۆگەر بکات.

هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەم پێشنیارانەی خوارەوە کرا:

– پێکهێنانی لیژنەکان بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتە و رێکخستنی کۆبوونەوەکانی دواتر.

– نووسراوێکی کارکردن لە رێگەی لیژنەکان پێشکەشدەکرێت لەسەر بنەمای ئەو تێڕوانینەی کە لەلایەن وەزارەت و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانەوە پێشکەشکراوە لەبەر رۆشنایی ئەو گفتوگۆیانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەچوون و گفتوگۆکانی پێشوو کە لە رێگەی ئەم لیژنانەوە دیراسەتی لەسەر دەکرێت بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەی کۆتایی یاسای نەوت و گاز.

ئومێد سەباح جەختیکردەوە، داوای سەرکەوتن لە خودای گەورە دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە نیشتمانییە کە خزمەت بە وڵاتە ئازیزەکەمان و هەموو گەلی عێراق دەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا