ناتۆ: بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان باجی گەورەی لێدەكەوێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سكرتێری گشتیی ناتۆ، لەبارەی بڕیاری ئەمریكا بۆ كەمكردنەوە ژمارەی سەربازانی لە ئەفغانستان رایگەیاند، رەنگە جێهێشتنی خێرا یان بێ هەماهەنگی باجێكی گەورەی لێبكەوێتەوە.

یانس ستولتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوەكردووەن لەگەڵ ئەمریكادا لەگفتوگۆدان لەبارەی نوێنەرایەتی ناتۆ لە ئەفغانستان و ئێستا رووبەڕووی بڕیارێكی سەخت بوونەتەوە، چونكە نزیكەی ٢٠ ساڵە لە ئەفغانستانن و هیچ كام لە ئەندامانی ناتۆ ناخوازن زیاد لە پێویست بمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەڵام رەنگە جێهێشتنی بەزوویی یان بێ هەماهەنگیی باجێكی گەورەی هەبێت، لەبەرئەوەی ئەفغانستان هەڵگری ئەو مەترسییەیە كە جارێكی دیكە تیرۆریستانی نێودەوڵەتی پیلانی هێرشكردنی بۆ دابنێن.

سكرتێری گشتیی ناتۆ، راشیگەیاند، ئەگەر سەربازانی ئەمریكا بكشێنەوە ئەوا ناتۆ بەردەوام دەبێت لە مەشق و راوێژ و هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان.

لە ماوەی رابردودا سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی لە ئەفغانسان دەكردو فەرمانەكەش گەیشتووەتە پنتاگۆنن بەپێی بڕیارەكەش دەبێت تا ١٥ی كانوونی دووەم، سەربازانی ئەمریكا لەو وڵاتەدا كەمبكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا