سوید و فنلاند بەشداری كۆبوونەوەكانی ناتۆ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێت، سوید و فنلاند كە پێشتر داوای ئەندامبوونیان لە هاوپەیمانیی ناتۆ كردووە، لە ئێستاوە دەستیان كردووە بە تێكەڵبوون لەگەڵ پێكهاتە سەربازییەكانی ناتۆ.

ینس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ رۆژی سێشەممە 10_1_2023 لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ئێستاوە نوێنەرانی سوید و فنلاند بەشداری كۆبوونەوەكانی هاوپەیمانییەكە دەكەن، لەوانەش لەسەر ئاستی وەزاری و لەسەر ئاستی نوێنەری هەمیشەیی و ئەوانیش لە لیژنە جیاوازەكان بەشداری لە كارەكاندا دەكەن.

وتیشی: كە ناتۆ بوونی خۆی لەم ناوچەیەی ئەوروپا بەهێزتر كردووە، هەروەها سوید و فنلاند گەرەنتی ئەمنییان لە ژمارەیەك لە ئەندامانی ناتۆ وەرگرتووە.

ڕایشیگەیاند، هیچ گومانێكی نییە لەوەی سوید و فنلاند بەم زووانە بە فەرمی دەچنە ناو ناتۆوە دوای ڕەزامەندی هەنگاریا و توركیا وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا