پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) رایدەگەیەنێت، لە دوای كۆتایهاتنی جەنگی ساردەوە، لەئێستادا پەیوەندییەكانی نێوان رووسیا و هاوپەیمانییەكەیان لە نزمترین ئاستدایە، هاوكات دەشڵێت، چین دوژمن و ڕكابەری ناتۆ نییە.
ینس ستوڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) ئەمڕۆ دوو شەممە 14ی حوزەیران لە كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ، كە لە بڕۆكسل بەڕێوەچوو،رایگەیاند، ناتۆ درێژە بە گفتوگۆكانی لەگەڵ رووسیا دەدات، لەكاتێكدا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ مۆسكۆ خراپە و لە دوای جەنگی ساردەوە هیچ كات بەو شێوەیە نەبووە.
ئەمینداری گشتی هاوپەیمانیی باكوری ئەتڵەسی لهبارهی چینهوه وتی، چین دوژمنی ئێمە نییە، بەڵکو تەحەدایەکە بۆ ئێمە و بووەتە ئالنگارییەكی گەورە بۆ بواری ئەمنی و ئابوری و سیاسی.
ههروهها ئاماژهی بهوهشكرد، بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ ستراتیژێكی نوێ بەرامبەر پەككین لەخۆدەگرێت.
ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) راشیگەیاند، هیچ وڵاتێكی هاوپەیمانی ناتۆ بەتەنها ناتوانێت ڕوبەڕووی چین ببێتەوە، بۆیە هەڵوێستێكی یەكگرتوو دەربارەی چین ڕادەگەیەنرێت.