پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەردۆغان رەخنەی لەوڵاتانی رۆژئاوا گرت لەبارەی پەیوەندیان لەگەڵ هێزە کوردییەکان کە تورکیا بە “تیرۆرست” لەقەڵەمیان دەدات و وتی: “هاوپەیمانی لەگەڵ رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەجیاتی وەستان لەپاڵ وڵاتێکی هاوپەیمانی وەک تورکیا لەناو ناتۆ کە لەلایەن ئەو رێکخراوانەوە دەکرێتە ئامانج، هەڵەیەکی مێژووییە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، ئەو کەس و وڵاتانەی پاڵپشتی رێکخراوە “تیرۆرستییەکان” دەکەن، زوو بێت یان درەنگ درک بەو هەڵەیەیان دەکەن.
14ی ئەم مانگەش لەپەراوێزی لوتكەی ناتۆ لەبرۆكسل، كۆبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا بەڕێوەچوو، ئەردۆغان داوای لە بایدن كرد هاوكارییەكانی پەكەكە و پەیەدە بوەستێنن.