پۆڵه‌تیك پرێس
ڕوسیا و لیبیا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بە زووترین کات کارەکانی لیژنەی هاوبەشی حکومەتەکەیان لە بواری بازرگانی و ئابووری و زانستی و تەکنیکیدا دەستپێبکەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەكه لە میانەی دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ ولیبیا لە لایەن سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و عەبدولحەمید دەبیب سەرۆک وەزیرانی لیبیاوه کراوە.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، روسیا پشتیوانی بۆ په‌ره پێدانی په‌یوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ لیبیا دۆپاتكردووه‌ته‌وه بۆ رزگاركردنی لیبیا له‌هه‌موو قه‌یرانه‌كان له‌پێناو بنیاتنانەوەی ژێرخانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لیبیا کە کاریگەری لەسەر ئه‌و وڵاته هه‌بووە .
به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هەردوولا بەپشت بەستن بەو دەرفەتە فراوانەی لەبەردەستیاندایه بایەخی ته‌واو بەدروستکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوبه‌شیكردنی دوولایەنەی بەسوود لەنێوان ڕوسیا‌و لیبیا دا ده‌ده‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیا رایگه‌یاندووه، نزیکەی لە80% ی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی لیبیا رێكخراونه‌ته‌وه‌و ته‌نها رێكخستنه‌وه‌ی سوپاكه‌یان ماوه.