ڕوسیا داوا دەكات 10 دیبلۆماتكاری ئەمریکا وڵاتەكەی جێبهێڵن

پۆڵەتیك پرێس

ڕوسیا بە فەرمی داوای لە 10 کارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ کردووە لەگەل کۆتاییهاتنی رۆژی چوارشەممە ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بڵاویكردەوە، جێگری باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە مۆسکۆ بانگێشتكراوەو ئاگاداركراوەتەوە تا کۆتایی ڕۆژی چوار شەممە 10 کارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەبێت بەپەلە خاكی روسیا جێبهێڵن و وەڵامی ڕوسیاش بۆ سزا نوێیەکانی ئەمەریكابەرانبەر بەروسیا بە جێگری باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەگەیەنێت.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، باسی لەوەشكردووە لە کاتی بانگکردنی بارت گۆرمان جێگری باڵیۆزی ئەمریکا بۆ وەزارەتی دەرەوە یاداشتیکیان ڕادەست کردووە و تێیدا

ئاماژە بەوە کراوە، ئەو 10 کارمەندەی کە لە باڵیۆزخانەی واشنتۆن ئاماژەیان بۆ کراوە بەنەخوازراو لەروسیادا هەژماردەكرێن.

ئاماژەی بەوەشداوە،ئەو هەنگاوەی روسیا وەڵامێکی هاوشێوەی هەنگاوەكانی ئەمریکایە كە بەرانبەر ژمارەیەک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە واشنتۆن و کۆنسوڵخانەی گشتی ڕوسیا لە نیویۆرک ئەنجامی داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا