ڕوسیا بۆ ئەمریكا: مافی ئەوەتان نییە دەست وەربدەنە كاروبارەكانمان

پۆڵەتیك پرێس

ئاناتۆلی ئەنتۆنۆڤ باڵیۆزی ڕوسیا لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕەخنەی لە بانگەشەكانی ئەمریكا گرت سەبارەت بەڕەوشی مافەكانی مرۆڤ لەروسیا، دووپاتیشیكردەوە كە ئەو دەنگۆیانە قبوڵكراو نین و ئەمریكا مافی ئەوەی نییە دەست وەربداتە كاروباری ناوخۆی وڵاتەكەمان .

باڵیۆزی ڕوسیا رایگەیاندووە ئەو دەنگۆیانە بە ناپەسەند دەزانین، بە تایبەتی لە سەر پرسی مافەكامی مرۆڤ كەس مافی ئەوەی نییە فێری ژیانمان بكات.

دەربارەی دۆسییەی ئەلێكسی ناڤالنی سەركردەی ئۆپۆزیسیۆنی رووسیا باڵیۆزی ڕوسیا لە ئەمریكا ڕایگەیاند: ناڤالنی هاوڵاتییەكی ڕوسییە و بە تاوانی ئابووری لەلایەن دادگای ڕوسیاوە لەسەر خاكی وڵاتەكەمان بە پێی یاسای ڕوسیا تاوانبار كراوە بۆیە هەموو هەوڵێك بۆ ئازادكردنی ناڤالنی بە ناپەسەند دەزانین ئەو كارەشی بە دەستتێوەردان لە كاروباری ناوخۆی دەوڵەتانی باڵا دەست لە بواری پراكتیكی نێودەوڵەتیدا ناوبردووە.

ئەلێكسی ناڤالنی سەركردەی رەوتی ئۆپۆزیسیۆن لە رووسیا، لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو بەهۆی ژەهراویبوونەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا و دواتر گوازرایەوە بۆ ئەڵمانیا، دوای ماوەیەك لە وەرگرتنی چارەسەر گەڕایەوە رووسیا و دەستبەجێ دەستگیركرا، لە دادگای وڵاتەكەش سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنراو ئەمریكاش داوا دەكات رووسیا ئەلێكسی ناڤالنی، سەركردەی ئۆپۆزیسیۆنی رووسی ئازاد بكات.

دەستگیركردن و ژەهراویكردنی ئەلێكسی ناڤالنی كێشەی گەورەی خستووەتە نێوان رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوا، لە دوایین هەنگاویدا ئەمریكا سزای بەسەر حەوت بەرپرسی رووسیادا سەپاندو دەڵێت: هەوڵە هەواڵگیرییەكان بەو ئەنجامە گەیشتوون كە مۆسكۆ لە پشت ژەهراویكردنی ئەلێكسی ناڤالنییەوە بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا