پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا رایگەیاند: خۆیان بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەكردووە ئەگەر ناتۆ دەستوەردان لە رەوشی ئۆكرانیا بكات، سزاكانی وڵاتانی رۆژئاواش بەسەر رووسیادا وەك راگەیاندنی جەنگ دژ بەو وڵاتە دادەنێت.
لە سەردانێكیدا بۆ بنكەی راهێنانی فڕۆكەوانی ئیرفۆڵت، ڤلادمێر پووتین، سەرۆكی روسیا رایگەیاند: سەپاندنی سزاكان بەسەر روسیادا، وەك راگەیاندنی جەنگ لە دژمان دەزانین.
پووتین دەشڵێت، ناتۆ لەبەر ئەوە پشتیوانی ئۆكرانیا دەكات، چونكە دژی روسیایە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت ئۆكرانیا سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت.
لەبارەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیەوە، پوتین وتی،” ئێمە لە ئامادەباشی تەواوداین و خۆمان بۆ هەر ئەگەرێك ئامادەكردووە، بەتایبەت ئەگەر ناتۆ دەستوەردان بكات.
سەرۆكی روسیا باسی لەوەشكرد، ئۆكرانیا خۆی ناوچەی مەدەنی بەئامانج دەگرێت تا روسیای پێ تۆمەتبار بكات.