کۆریای باشوور: کیم جۆنگ ئون بە شەمەندەفەر بەرەو رووسیا بەڕێکەوتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی هەواڵی چەند سەرچاوەیەکی کۆریای باشوور، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێگەی شەمەندەفەر بەرەو رووسیا بەڕێکەوتووە و چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ ڤلادمیێر پووتنی هاوتای کۆببێتەوە

تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن هیچ کام لە حکومەتانی رووسیا و کۆریای باکوور لەبارەی سەردانە لەناکاوەکەی کیم جۆنگ ئون ئاشکرا نەکراوە. بەڵام بەپێی قسەکانی دیمیتری پێسکۆڤی ووتەبێژی کرێملین، ئەمڕۆ دووشەممە ڤلادمیێر پووتن گەیشتووەتە شاری ڤلادیڤۆستۆکی رۆژهەڵاتی رووسیا.

هەفتەی رابردوو، بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا هۆشدارییان لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نێوان سەرۆکی رووسیا و کۆریای باکوور دابوو، تێیدا ئاشکرایان کردبوو، سەرۆکی هەردوو وڵات بە مەبەستی تاوتوێکردنی بازرگانی چەک لەنێوانیان، کۆدەبنەوە.

سەردانەکەی کیم جۆنگ ئون، یەکەم سەردانی ئەو سەرۆکەی کۆریای باکوورە بۆ دەرەوەی وڵات پاش بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەساڵی 2020.

لەوکاتەی لە ساڵی 2011ەوە کیم جۆنگ ئون بووە بە سەرۆکی کۆریا، ئەمە دەهەمین سەردانییەتی بۆ وڵاتانی دەرەوە ئەنجامی دەدات. بەشێکی زۆری سەردانەکانی لەنێوان ساڵانی 2018-2019 بووە، و سێ کۆبوونەوەیان بەتەنها لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بووە لەبارەی پرسی چەکی ئەتۆمی و پرۆگرامە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا