توركیا چەند مەرجێكی سەخت بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دادەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

توركیا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم شەش مەرجی داناوەو داوا دەكات ئاڵوگۆڕی نەوت و غاز لە نێوان عێراق و ئێران رابگیرێت و نەوتی بە نرخی داشكێنراو پێبفرۆشرێت.

نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابوری ئاشكرایكردوە، توركیا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم شەش مەرجی بۆ حكومەتی عێراق دیاریكردوە مەرجی یەكەمیشی راگرتنی ئەو رێككەوتنەیە كە لەماوەی رابردوودا لە نێوان عێراق و ئێراندا كراوە بۆ ئاڵوگۆڕی نەوت بەرامبەر بە غاز لەبەرئەوەی توركیا و هەرێم گرێبەستی پەنجا ساڵەیان كردووە.

مەرجی دووەمی توركیا تایبەتە بە بابەتی قەرەبووكردنەوەی عێراق لەبەرامبەر رێگەدانی بە هەناردەی نەوتی هەرێم كە بڕەكەی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلارە، مەرجی سێیەمیش كشاندنەوەی سكاڵای دووەمە كە بەغداد بۆ قەرەبووكردنەوەی لە ساڵانی 2018 بۆ 2022 لە دادگای ناوبژیوانی تۆماری كردووە.

مەرجی چوارەمی توركیا بەردەوامبوونی ئەو داشكاندنەیە كە لە نەوتی هەرێمی كوردستان بۆی كراوەو بۆ هەر بەمیلێك نەوت 13 دۆلارە. بەوتەی نەبیل مەرسومی توركیا داواشیكردوە، پێدانی كرێی گواستنەوەی نەوت بە كۆمپانیای بوتاش بەردەوام بێت كە بۆ هەر بەرمیلێك حەوت دۆلارە ، مەرجی شەشەمیش كە توركیا بۆ عێراقی دیاریكردووە، بریتییە لەوەی عێراق تێچووی چاككردنەوەی هێڵی نەوتی عێراق – توركیا لە ئەستۆ بگرێت.

لەدوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی لە بەرژەوەندی سكاڵایەكی عێراق كە دژی رێگەدانی توركیا بە هەناردەی نەوتی هەرێم لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2022 تۆماری كردبوو، هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە 25ی ئادارەوە بۆ توركیا راگیراوەو هەوڵەكانی عێراق بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا بێئەنجام بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا