لە ئێران هێرشدەكرێتە سەر مەزارگەیەك

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شاری شیرازی ئێران هێرشكرایە سەر مەزارگەیەك و بە پێی زانیارییەکان، لە هێرشەكەدا چوار كەس كوژراون و حەوتی تر برینداربوون.

بە پێی میدیای فەرمیی ئێران، ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 13_8_2023 لە شاری شیرازی ناوەندی پارێزگای فارسی ئێران، دوو كەسی چەكدار هێرشیان كردووەتە سەر مەزارگەی شاهچراغ و لە ئەنجامدا چوار كەس لە كارمەندانی مەزارگەكە كوژراون.

میدیای فەرمیی ئێران دەڵێت، یەك لە چەكدارەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراوە، بەڵام چەكدارێك توانیویەتی هەڵبێت.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) رایگەیاند، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكەی ناوەندی شاچراخ لە شیراز گرتۆتە ئەستۆ كە ناوەندێكی ئاینیە و كرایە ئامانج.

چەند مانگێك لەمەوبەریش لە هێرشێكی دیكەدا بۆ سەر هەمان مەزارگە، 13 كەس گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا