پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی تەقینەوەیەكەوە، لە كامپی قادیا لە زاخۆ، پێنج كەس برینداربوون و دوو كەسیش گیانیان لەدەستدا.
تا ئێستا روون نییە هۆكارەكەی چییە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هیچ زانیارییەكیان نەخستووەتەڕوو.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تەقینەوەكە لە ماڵی بەرپرسێكی ئەمنیدا بووە لە كەمپی قادیادا و دوو منداڵ تیایدا گیانیان لەدەستداوە و خاوەنی ماڵەكەش لە نێو بریندارەکاندایە.
كامپی قادیا كە ئاوارەكانی قەزای شەنگالی تێدا نیشتەجێن دەكەوێتە سنوری قەزای زاخۆ و زیاتر لە سێ هەزار كەرەڤانەی تێدایە.