دکتۆر لەتیف رەشید: پێویستە رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ھەردوو سەرۆک کۆماری عێراق و تورکیا لە بەغداد کۆبوونەوە و سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، بەکارھێنانی خاکی عێراق بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و ھێرش و پێشێلکاریی دژی عێراق رەتدەکەنەوە، ھەروەھا پێویستە رێز لە سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بگیرێت، لای خۆیەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە پێداویستییەکانی عێراق بۆ ئاو تێدەگەین ئامادەی ھاوکاریکردنین لەو بارەیەوە و تورکیا پشتیوانی عێراق دەکات بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە کۆبونەوەکەدا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغداد و ئەنقەرە و گەشەپێدانی میکانیزمی ھاوکارییەکان لە بوارە جیاوازەکان تاوتوێکراوە، ھەردوولاش تەئیکدیان کردۆتەوە لەسەر گرنگیی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری دۆسیەکانی ئاسایش و ئابوری و ئاو ھەردولاش دوپاتیان کردەوە کە دەبێت ھەوڵەکان فراوان بکرێن بۆ پاراستنی ئاسایشی سنور و روبەروبونەوەی ئاستەنگەکان و گۆرانکارییەکانی کەش و ھەوا و ژینگە و قەیرانی ئاو و سود وەرگرتن لە ئەزمونی تورکیا لەو بوارەدا، ھاوکات دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە تاوتوێکرا .

لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆک کۆماری عێراق بە ئەردۆغانی راگەیاند، دەیانەوێت پەیوەندییەکی ھاوسەنگیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ھەبێت و پێویستە پشت بە گفتوگۆ ببەسترێت بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان، جەختیشی لە گرنگی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لەنێوان ھەردوو وڵات کردەوە، ھەروەھا بەکارھێنانی خاکی عێراقی بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و ھێرش و پێشێلکاریی دژی ناوچەکانی عێراق رەتکردەوە ، سەرۆک کۆماری عێراق  داواشی کرد رێز لە سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بگیرێت گرنگیی گرەنتیکردنی  پشکێکی دادپەروەرانە لە ئاو بۆ عێراق دوپاتکردەوە، ھەر لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە سوربونی عێراق لەسەر تەواوکردنی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان کردۆتەوە.

لای خۆیەوە، سەرۆکی تورکیا جەختی لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و گرنگیی گەشەپێدانی کردەوە لە بوارە جیاجیاکاندا، وتیشی، تورکیا پشتگیری عێراق دەکات لە روبەروبونەوەی تیرۆر و لە پێداویستییەکانی عێراق بۆ ئاو تێدەگەن و ئامادەی ھاوکاریکردنین لەو بارەیەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا