پەرلەمانتارێك: بەشێك لەو هێزانەی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیانكرد پەشیمانن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دۆخی عێراق گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەو بەشێك لەو هێزانەی داوای پێشخستنی هەڵبژاردنییانكرد ئێستا پەشیمانن.

موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بە بڕوای من پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دوابخرێت، لەبەرئەوەی هەل و مەرجی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئارادانییە، وە ئەوەی كەكرا هەندێك لایەنی سیاسی لە عێراق شەقامیان بەكارهێنا بۆ ئەم ئامانجە، هەندێك لەو هێزانەشی كە لە شەقامدا پشتیوانی داخوازی هەڵبژاردنی پێشوەختەبوون ئێستا پەشیمانن و خۆیان داوا دەكەن هەڵبژاردنەكە لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت نەك پێشبخرێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتی : داواكاری هەڵبژاردنی پێشوەختە داواكارییەكی شەقامی عێراقی بوو نەك شەقامی كوردستان، من پێم وایە هیچ مەترسییەكی نیە ئەگەر دوابخرێت بەڵكو بەپێویستی دەزانم دوابخرێت، چونكە هەلومەرجەكە هەستییارە.

وتیشی: ئەگەر ئەمریكا وەكو ئەفغانستان دەربچێت لە عێراق ئەوە كارەساتی گەورە روودەدات، پێم وانییە ئەمریكا هاوشێوەی ئەفغانستان عێراق جێبهێڵێت، لە ژێر فشاری هەندێك لایەنە سیاسییەكان و میلیشیاكان و رووناكی سیاسەتی خۆی بۆ كشانەوە لە زۆرێك لەم ناوچانە لانی كەم هەندێك لە هێزە سەربازییە شەڕكەرەكانی دەكشێنێتەوە، بەڵام ئەوە رونادات ئەمریكا بەتەواوی بكشێتەوە، چونكە ستراتیجیەتی ئەمریكا لە عێراق جیاوازە لە ئەفغانستان.

رۆژی دووشەممە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆشكی سپی لەواشنتن كۆبوونەوەو لە كۆبوونەوەكەدا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەركی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمەریكا لە عێراق لە مساڵدا كۆتایی دێت بەڵام ئەوان پشتگیری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا