پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی کوالیتی پێوانەکان لە پارێزگای ئیلام لە باشوری ڕۆژ ئاوای ئێران ڕایگەیاند، لە سەرەتای 21ی ئازاری ئەمساڵ هەتا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم، نزیکەی 53هەزار و 494تۆن کەل و پەلی ستاندارد هەناردەی عێراق کراوە.
مەهناز هیمەتی بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشدا، کەل و پەلەکان لە ڕێگەی سنوری میهرانی نێودەوڵەتیەوە هەناردە کراوە.
وتیشی کەل وپەلەکان لە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکەدا بووە، ئەو کەل و پەلانەش کە لەو ماوەیەیا هەناردە کراوە بریتیبوون لە، بەردی بیناسازی و خاوی ئاسن و کاشی و مەوادی کیمایی و پارچەی ئۆتۆمبێل.
شاری میهران نزیکەی 85کیلۆمەتر لە باشوری خۆر ئاوای پارێزگای ئیلامی ئێرانەوە دوورە.