چوارچێوەی هەماهەنگی مانەوەی کازمی لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زەینەب موسەوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی مانەوەی مستەفا کازمی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا ڕەتدەکاتەوە. وتیشی، “حکومەتی کاربەڕێکەر گەلی عێراقی ماندوو کردووە”.

زەینەب موسەوی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، “چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەتی دەکاتەوە مانەوەی کازمی لە پۆستەکەیدا نوێ بکرێتەوە، چونکە زۆرێک تێبینی لەسەر حکومەتی کاربەڕێکەر دروست بووە”.

وتیشی، “ئەم حکومەتەی ئێستا بووەتەهۆی دروستبوونی قەیرانێکی زۆر چ لەسەر ئاستی سیاسی چ لەسەر ئاستی ئابووری، بەتایبەتیش بووەتەهۆی ماندووبوونی میللەت”.

پێشتریش موحاسن دلەیمی ئەندامی کوتلەی سادقون وتبووی، “زۆربەی کوتلە سیاسییەکانی پەرلەمان ڕەتی دەکەنەوە کازمی بۆ ویلایەتی دووەم وەک سەرۆک وەزیران هەڵبژێردرێتەوە، چونکە لەماوەی دەسەڵاتیدا بووەتەهۆی ڕوودانی قەیرانێکی زۆر”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا