پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێگەی کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە، تەنها لە ساڵێکدا 234 کۆڵبەر لە سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
لە نوێترین ڕاپۆرتدا کە لە پێگەی کۆڵبەر نیوز بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، هۆکاری گیان لەدەستدان و برینداربوونی کۆڵبەرەکان بەدەر لەوەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەکرێنەئامانج، دەگەڕێتەوە بۆ سەختی ڕێگای سنوورەکان و سەرما و گەرمای ئەو ناوچانە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە 21ی ئاداری ساڵی ڕابردوو تا 21ی ئاداری ئەمساڵ، 39 کۆڵبەر کوژراون و 195 کۆڵبەریش بریندار بوون.
هەر لەوماوەیەدا، 172 کۆڵبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و پاسەوانانی سنووری ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە و ژمارەیەکیان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی کۆڵبەرەکان لە سنووری پارێزگاکانی کرماشان و سنە و ورمێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی.