دانەوەی پێشینەی كشتوكاڵی كەمكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، حكومەت بەدانانی چەند ئاستێك دانەوەی پێشینەو قەرزی ساڵانەی جوتیارانی كەمكردوەتەوە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری ئەوانی بۆ درێژكردنەوەی ماوەی گەڕانەوەی قەرزی كشتوكاڵی پەسەندكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاگاداری كردونەتەوە لەوەی بڕیارەكە بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.

بێگەرد تاڵەبانی رونیدەكاتەوە، لە پێشنیارەكانی خۆیاندا داوایان كردبوو پێشینەی 80 ملیۆنی رێژەی سەدا 40ی لەبری دانەوەی ساڵانەی لێ كەمبكرێتەوە، هەروەها 150 ملیۆنی سەدا 50ی لێ كەمبكرێتەوە و 500 ملیۆنیش سەدا 60ی لێ كەمبكرێتەوە.

دەشڵێت، “پێشنیارەكەمان وەك خۆی پەسەند كرا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا