پردێکی سەرەکی لە بەغدا دادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە هێزە ئەمنییەکان هەستان بە داخستنی پردی 14ی تەمموز ناسراو بە پردی هەڵواسراو لە بەغدا.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، “هێزە ئەمنییەکان پردی هەڵواسراویان تا کۆتاییهاتنی گۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبی داخست”.

ئاشکراشی کرد، تەنها ڕێگە بەو کەسانە دەدرێت بەسەر پردەکەدا بڕۆن کە باجی ناوچەی سەویان هەیە.

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ سی و چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی بە ئامادەبوونی سەرۆکانی پەرلەمانە عەرەبییەکان لەشاری بەغدای پایتەخت دەستیپێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا