ئۆپیک پڵەس بەرهەمهێنانی نەوت زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دواجار لەژێر فشاری بەردەوام و کۆبوونەوە یەکلەدوای یەکەکانی کۆمەڵەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی، کە ناسراون بە ئۆپیک پڵەس، رێککەوتن کرا لەسەر ئەوەی لەمانگی ئابی داهاتووەوە، بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکات و ئیماراتیش رۆژانە بڕی 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت.

سەرچاوەیەک لەهاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، گەورە بەرهەمهێنەرانی نەوت گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی مەبدەئی لەبارەی زیادکردنی هەنگاو بەهەنگاوی بەرهەمهێنانی نەوت تا مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ.

ئەم رێککەوتنە مەبدەئیەی هاوپەیمانانی ئۆپیک دوای چەندین هەفتە لەکۆبوونەوە دێت بەبێ ئەوەی هیچ ئەنجامێکی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی نەوت بەدیبێت، لەدوای ئەوەی ناکۆکی کەوتە نێوان سعودیە و ئیمارات کە دووانن لەگەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوت لەناو ئۆپیک پڵەس.

هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس لەماوەی رابردوودا شکستیهێنا لەجێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەی تیایدا لەمانگی ئاب تا مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو، دەبوو مانگانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیادە بەرهەمبهێنرێت.

ئەم رێککەوتنە بەهۆی ناکۆکی لەناکاوی نێوان ژمارەیەک وڵاتی ئەندام لەهاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس شکستیهێنا و ئەوەبوو چەندین کۆبوونەوەی دیکەی بەدواداهات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا