ئۆپیک+ نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی زیادە دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس بەرەو بەرهەمهێنانی نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت هەنگاودەنێت لەماوەی نێوان مانگی ئاب تا کانوونی دووەمی ئەمساڵ.

بەپێی سەرچاوەیەک لەکۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس، سعودیە و روسیا کە دووان لەگەورەترین وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتن لەناو کۆمەڵەکەدا، گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی مەبدەئی لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لەمانگی ئابی داهاتووەوە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی بەجۆرێک یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەزیاتر لە 76 دۆلار لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.

پێشتریش چەند سەرچاوەیەک رایانگەیاند، وەزیرانی وڵاتانی ناو کۆمەڵەی ئۆپیک کۆدەبنەوە تا بڕیارێک بدەن لەبارەی سیاسەتی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لەمانگی ئابی داهاتووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا