روسیا و سعودییە لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت گەشتونەتە سازان

پۆڵەتیك پرێس

هەریەكە لەروسیا و سعودییە لەسەر سیاسەتەكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناو هاوپەیمانی ئۆپیكدا گەیشتونەتە سازان.

رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ لەزاری بەرپرسانی شارەزا لەدانوستانەكانی نێوان مۆسكۆ و ریازەوە بڵاویكردەوە، لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا كۆدەنگییەك هەیە بۆ هێشتنەوەی سنورداری لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت تا مانگی شوبات و دەستپێكردنی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لەمانگی ئازاردا.

ڕۆژنامەكە باسی لەوەكردووە، پێشتر ئەو دوو وڵاتە شكستیانهێناوە لە گەیشتن بە ڕێكەوتن و چاوەڕوان دەكرێت لەمیانەی كۆبونەوەیەكی بەرنامە بۆدانراوی نێوان ئەندامانی ئۆپێكدا، درێژە بەهەوڵەكانی خۆیان بدەن .

هاوكات رۆژنامە ئەمریكییەكە ئەوەی ئاشكراكردووە، روسیا دژایەتی خۆی بۆ درێژكردنەوەی سنورداركردنی قەبارەی بەرهەمهێنان دەربڕیووە ئەوەش لە ترسی ئەوەی بەرهەمهێنەرانی ئەمریكا بتوانن هەر كەلێنێك پڕبكاتەوە و بەشی بازاڕیان زیاد بكات.

پێشتر رێكنەكەوتنی هەریەكە لە سعودییەو روسیا لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەناو هاوپەیمانی ئۆپیكدا، نرخی نەوت نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و تائێستاش بەردەوام نرخەكەی جێگیری بەخۆیەوە نابینێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا