ئەمریکا داوای زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی ئەمریکا داوای لە رێکخراوی ئۆپیک و هاوبەشانی کرد رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن بەوپێیەی ئەو بڕەی ئێستا بەرهەمدەهێنرێت بەپێی پێویست نییە.

لەوبارەیەوە جاک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن داوا لە ئۆپیک و هاوبەشە بەرهەمهێنەکانی دەکات رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن و وتیشی: بەسادەیی ئەو بەرهەمهێنانەی ئێستا هەیە بەش ناکات و هەڕەشە دەکات لە بوژانەوەی ئابوری جیهان.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 70 دۆلاری تێپەڕاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا