پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئۆپیک لە بەرژەوەندی عێراقدایە

پۆڵەتیک پرێس

حەمزە جەواهیری شارەزا لە بواری نەوت جەختی لەوە کردەوە، بەرژەوەندی عێراق لەوەدایە پابەدبێت بە بڕیارەکانی ئۆپیکەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، حەمزە جەواهیری رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی زیانێکی زۆریشی بەرکەوتووە بەڵام هێشتا عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو پابەندە بە بڕیارەکانی ئۆپیکەوە.

وتیشی: لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئۆپیک ماوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت درێژ بکاتەوە، عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیانی بەردەکەوێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو وڵاتانی ناو ئۆپیک سەرچاوەی نانەوتییان هەیە و دەتوانن بەبێ کێشە ئابووریان بەڕێوەببەن بەڵام عێراق بەڕێژەی ٪١٠٠ پشتی بە سەرچاوە نەوتییەکان بەستووە بۆیە ئێستا کە بەرهەمهێنان کەمکراوەتەوە کێشەی دارایی هەیە.

جەختی لەوەش کردەوە، عێراق چەندین جار داوای لە رێکخراوی ئۆپیک کردووە رەچاوی ئەو دۆخە داراییەی وڵاتەکە بکات کە لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت رووبەڕووی بووەتەوە.

لە نیسانی رابردوو، رێکخراوی ئۆپیک+ گەیشتە رێککەوتنێک لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بۆماوەی دوو ساڵ لەپێناو رێکخستنەوەی بازاڕی نەوت کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمی داواکاری لەسەری نرخەکەی دابەزی.

عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی خاوە لە رێکخراوی نێودەوڵەتی هەناردەکاری نەوت “ئۆپیک” و بشێوەیەکی گشتی رۆژانە نزیکەی ٣،٥ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا