عێراق و لیبیا و نەیجیریا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی ئۆپیك ئاشكرایكردووە، هەرسێ وڵاتی عێراق و لیبیاو نەیجیریا لە مانگی رابردودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزكردوەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی ئۆپیك، وڵاتانی عێراق و لیبیا و نەیجیریا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە مانگی رابردویان بۆ 322 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیاد كردووە.

باس لەوەشدەكات، تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوت لەو مانگەدا گەیشتۆتە 24 ملیۆن و 386 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.

لە راپۆرتەكەی ئۆپیكدا هاتووە، لە لەمانگی 10ی ئەمساڵدا لیبیا بەرێژەی 454 هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا، پێشەنگی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بووە لەناو رێكخراوی ئۆپیكدا و عێراق و نەیجیریاش لەپلەی دووەم و سێیەمدان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوداو بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەسەر ئاستی جیهان نرخی نەوت بۆ كەمترین ئاست دابەزی، لەو پێناوەشدا رێكخراوی ئۆپیك مەرجی لەسەر وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دانا كە پێویستە هەموویان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكەنەوە.

لەماوەی رابردوشدا بەرپرسانی عێراقی داوایان لە رێكخراوەكە كرد بەهۆی قەیرانی داراییەوە رێگەیان بدەن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا