ئۆپیك پرسی زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت تاوتوێ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی ئۆپیك لەگەڵ وڵاتانی بەرهەمێنەری نەوت كۆدەبێتەوەو پرسی زیادكردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەسەر ئاستی جیهان تاوتوێ دەكەن.

بەپێی هەواڵێكی ئاڕتی روسی، كۆبونەوەكە لە رۆژی پێنج شەممە چواری ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت، تێیدا وڵاتانی بەرهەمێنەری نەوت جارێكی دیكە لەسەر بڕی بەرهەمێنانی نەوت و رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمێنانی بكەنەوە.

ئاماژە بەوەشدەكات، بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكە تایبەتە بەو پێشبینیانەی كە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان لە مانگی نیساندا دەكرێت.

ئەو كۆبونەوەیە دوای ئەوە دێت، پێشتر بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لەسەر كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت رێككەوتن.

ئەو رێككەوتنەش كاریگەری گەورەی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبوو، بەجۆرێك ئێستا نرخەكەی نزیكە بوەتەوە لە 65 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا