ئۆپیك: بەرهەمهێنانی نەوت 455 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) ئاشكرایكرد، لە دوو مانگی رابردووی ئەمساڵدا  ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیك 445 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردووە.

رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك)  لە نوێترین راپۆرتیدا تایبەت بەنەوت رایگەیاندووە، لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیك 25 ملیۆن و 18 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووەو لە مانگی نیساندا بۆ 25 ملیۆن و 73 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبووەتەوە.

هاوكات رێكخراوی ئۆپیك لەمانگی  ئایاری ئەمساڵدا بە تێكڕا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیك بۆ 25 ملیۆن و 463 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە.

لە كۆتا رێككەوتنی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت، (ئۆپیك پڵەس)  بۆ زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بڕیاردرا  تا كۆتایی مانگی تەمموزی ئەمساڵ 2 ملیۆن و 100 هەزار بەرمیلی زیاتر بخەنە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا