عێراق بۆ هەناردەكردنی نەوت پابەندە بەبڕیارەكانی ئۆپیكەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پابەند دەبن بە رێككەوتنی ئۆپێك و ئەو ئاستەی بۆیان دیاریكراوە لە هەناردەكردنی نەوت، كەمی دەكەنەوە.

ئیحسان عەبدوالجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە ڕێككەوتنی ئۆپێك پڵەس و ئەو ئاستەی بۆیان دیاریكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبن لە تاوتوێكردنی زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەگەڵ ئەندامانی ئۆپیك.

دەشڵێت، “تاوەكو ئێستا تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت بۆ ئەم مانگە لە ئاستی ملیۆنێك و 600 هەزار بەرمیل نەوت جێگیر بووەو لەسەر ئەو ئاستەش بەردەوام دەبین تاوەكو پابەندی رێككەوتنەكەمان بین لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپیك”.

لە ماوەی رابردوداو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان ناجێگیری زۆری بەخۆیەوە بینی، بەوهۆیەشەوە وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپیك رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا