43 كۆچبەر كە زۆربەیان كوردن رزگاركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەختێكی كۆچبەران بە 43 كۆچبەرەوە كە زۆربەیان كوردن، لە سنووری ئاوی بەریتانیا رزگار كران.

رەنج پشدەری رۆژنامەنووس رایگەیاند، كۆچبەرەكان ژمارەیان 43 كەسە و بە وتەی خۆیان زۆربەیان كوردن، لەناویاندا سێ ژنی دوو گیان هەیە كە حاڵیان باش نییە.

وتیشی، كۆچبەرەكان لە كاتژمێر 1:00 ی شەوی رابردووەوە لە رێگەی ئاوییەوە لە فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێكەوتوون، بەڵام بەهۆی شەپۆلی زۆرەوە نەیانتوانیوە بە زوویی بگەن.

باسی لەوەشكرد، كۆچبەرەكان لە رێگەی ئەو رۆژنامەنووسەوە داوای بەهاناوەچوونیان كرد و دوای گەیاندنی پەیامەكەیان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی دەریاوانی بەریتانیا كۆچبەرەكانی رزگار كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا