مەسرور بارزانی بۆ مامۆستایانی ئایینی: رێگە مەدەن هیچ کەس ئایین بۆ ئەجێندای سیاسی بەكاربهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە فێستێڤاڵی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام دروودی خوای لەسەر بێت، داوای لە مامۆستایانی ئایینی كرد لە رێبەرایەتی كۆمەڵگە بێبەشیان نەكەن و رێگەنەدەن هیچ كەس و گرووپ و لایەنێك ئایین بۆ ئەجێندای سیاسی بەكاربهێنێت.

رۆژی یەكشەممە 9_10_2022، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر بەشداریكرد لە فێستیڤاڵی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام دروودی خوای لەسەر بێت و رایگەیاند: شەرەفمەندم یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام دروودی خوای لەسەر بێت، لە شاری هەولێر دەكەینەوە، جێی شانازییە بۆ هەر هەموومان كە ئەمڕۆ لێرەین و ئەم یادە پیرۆزە دەكەینەوە.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لە پێكەوەژیانی ئایینزاكان لە هەرێمی كوردستاندا كرد و ئاماژەی بەوەدا، پەیڕەوانی هەموو ئایینەكان لە هەرێمی كوردستان بە ئازادی بەیەكەوە دەژین.

داواشی لە مامۆستایانی ئایینی هەرێمی كوردستان كرد لە رێبەرایەتی كۆمەڵگە و ئامۆژگارییەكانیان بێبەشیان نەكەن.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا مەسرور بارزانی باسی لە بەكارهێنانی ئایین بۆ مەرامی سیاسی كرد و داوای لە مامۆستایانی ئایینی هەرێمی كوردستان كرد رێگە نەدەن هیچ كەس و گرووپ و لایەنێك ئایین بۆ ئەجێندای سیاسی بەكاربهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا