ڕێباز حەملان: 30 رۆژ جارێک موچە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

یاریدەدەرێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت “سلێمانی پێویست بوو 82 ملیار دینار دابینبکات بۆ موچە، بەڵام 55 ملیار دیناری دابینکردووە”.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، سیولەی بانکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بوو، دڵنیایی دەدەمە خەڵکی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و 30 رۆژ جارێک موچە دەدرێت”.

حەملان وتیشی ” دابەشنەکردنی موچە بابەتێکی تەکنیکییە و کاتێک کێشەیەک دروستدەبێت دەبێتە هۆی دواکەوتنی موچە بۆ چەند رۆژێک، لە دوێنێشەوە سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران هاتوونەتە سەر هێڵ و ئەو کێشانەیان چارەسەرکردووە”.

بەوتەی یاریدەدەرەكەی سەرۆكی حکومەتی هەرێم دواکەوتنی مووچە چەند هۆکارێکی هەیە، یەکەمیان: هاتنەوەی داهاتی نەوت لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان چەند کێشەیەکی تێکەوتبوو، بۆ نموونە لە دەرەوەی عێراق لە رۆژی دووشەممەوە دەوام دەستپێدەکات و ئەوەش هەندێکجار ناردنی پارە دوادەخات، هەروەها گۆڕینی دۆلار بۆ دیناریش کاتی دەوێت”.

رێباز حەملان ئاماژە بەوەشدەكات، سلێمانی پێویست بوو 82 ملیار دینار دابینبکات بۆ موچە، بەڵام 55 ملیار دیناری دابینکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی بە بانکی ناوەندی هەرێمی کوردستان بەشی سلێمانی کردووە و قوباد تاڵەبانیش لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەبڕیارر حكومەت 25ی هەموو مانگێك دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرا، بەڵام بۆ ئەم مانگە دابەشكردنەكە گۆرانكاری تێداكراوە و بەدوو رۆژ موچەی یەك وەزارەت دراوە، چارەنوسی موچەی وەزارەتەكانی دیكەش نادیارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا