یەكێتی دوو كۆبونەوەی گرنگ ئەنجامدەدات و بڕیاری چارەنوسساز دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبێتەوەو وادەی ئەنجامدانی كۆبونەوەی گشتی ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبەكەی لە كۆبونەوەكەی سەركردایەتیشدا چەندین بڕیاری چارەنوسساز دەردەكرێن.

بەپێی زانیارییەكان كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەمەبەستی دیاریكردنی رۆژێكە بۆ كۆبونەوەی گشتی ئەنجومەنی سەركردایەتی، كە پێشبینی دەكرێت دوای گەڕانەوەی مەلا بەختیار لە ئەڵمانیا كۆبونەوەكە بكرێت.

زانیارییەكان باس لەوەدەكەن، لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی سەكردایەتیدا بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سیستمی هاوسەرۆكی دەدرێت و لەگەڵ چەند گۆڕانكارییەكی دیكە لە هەیكەلی بەڕێوەبردنی یەكێتیدا، بەتایبەت كەمكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی و زیادكردنی ژمارەی مەكتەب سیاسییەكان.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس، دوای دەركردنی لاهور جەنگی بورهان و سێ لە ئەندامانی سەركردایەتی ئەو حزبە، یەكێتی دەیەوێت لە كۆبوونەوەی داهاتووی سەركردایەتیدا سیستمی هاوسەرۆكایەتی هەڵوەشێنێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا بافڵ تاڵەبانی وەك سەرۆك یاخود سكرتێری گشتی دیاری دەكرێت، هاوكات دوو جێگری دەبێت یەكێك لە هەولێرو ئەوی دیكەش لە كەركوك دەبێت.

ئەو گۆڕانكارییانەی كە دەكرێن تاوەكو بەستنی كۆنگرە كاری پێدەكرێت و دواتر لە كۆنگرەی نوێدا گۆڕانكارییەكان بەیەكجاری جێگیردەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا