پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەنزیکەی سێ ملیار دینار پرۆژەیەکی کارەبا لە هەردوو وێستگەی گۆڕینی کارەبای عەبدوڵا سەبری و قولەرەیسی جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “لەچوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و لەسەر داهاتی 8%ی کارەبا و بەسەرپەرشتی بەشی وێستگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی، بەبڕی زیاتر لەدوو ملیار و 800 ملیۆن دینار، دوو محاویلەی پاوەری 63mva بۆ هەردوو وێستگەی گۆڕینی کارەبای (عەبدوڵا سەبری) و (قولەرەیسی) دابین دەکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکە بریتیییە لە دانان و گۆڕینی محاویلەی وێستگەی گۆڕینى کارەباى عەبدوڵا سەبری کە بەهۆی کۆنیەوە کێشە و گرفتی زۆر بووە، دووەمیش بۆ وێستگەی قولەرەیسی دادەنرێت لەشوێنی ئەو محاویلەیەی کە پێشتر گواستراوەتەوە بۆ وێستگەی باشوور.
باسی لەوەشکرد، “جێی ئاماژیە محاویلەکان گەیشتوونەتە هەردوو وێستگەکە و لەئێستادا کارکردن تێیدا بەردەوامە و پرۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای (شاندز) جێبەجێ دەکرێت”.