هەپەگە كوژرانی حەوت سەبازی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی چالاكیی گەریلا دژی سوپای توركیا لە گردی كۆردینەی مەتینا، حەوت داگیركەر سزادران.

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئاب، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند:
ڕۆژی15 ی ئەم مانگە، گروپێك لە داگیركەران كە خرابوونە ژێر كۆنترۆڵەوە، كاتژمێر 6:30 خولەكی ئێوارە، لەلایەن هێزەكانمانەوە، كرانە ئامانج، لەم چالاكییەدا بەلانیكەمەوە حەوت داگیركەر سزادران و چوار داگیركەریش برینداربوون، دوای ئەوە داگیركەران بە هێلیكۆپتەر كوژراو و بریندارەكانیان گواستەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕۆژی 15 ی ئەم مانگە، لە گردی سۆر بە چەكی قورس هێرش كرایە سەر مۆڵگەی داگیركەران.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، ڕۆژی15 ی ئەم مانگە، سوپای داگیركەری تورك چوارجار بە گازی كیمیاوی هێرشی كردە سەر تونێلەكانی شەڕ لە مەیدانی وەرخەلێ، ڕۆژی 15 ی ئەم مانگە، كاتژمێر9:30 خولەكی شەو، لە مەیدانی وەرخەلێ، تونێلەكانی شەڕ لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركەوە كرانە ئامانج و لە بەرەبەیانیی ڕۆژی 16 ی ئەم مانگە دژی تۆنێلەكانی شەڕ، گازی كیمیاوی بەكارهێنرا و جموجوڵی فڕۆكە سیخوڕییەكان بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا بینرا.

باسلەوەشكراوە، ڕۆژی 15 ی ئاب، هێلیكۆپتەرەكان لەسەر ناوچەی قاشورای چیای مەتینا سووڕانەوە، هەمان ڕۆژ، لە ناحیەی كانی ماسیی سەربە شارۆچكەی ئامێدی بە هاوەن هێرش كرایە سەر گوندی هرور، بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە ئاگر لە ناوچەكە كەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا