خاڵە ناکۆکەکانی یاسای بودجەی عێراق یەکلادەکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات، لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو پەرلەمان تانەکانی یاسای بودجەی گشتی یەکلابکاتەوە، لەنێویشیاندا بڕگەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان.

لەوبارەیەوە ناجی سەعیدی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئەو خاڵە ناکۆکانەی لەسەر یاسای بودجەی عێراق لەناو لایەنە سیاسییەکاندا هەیە یەکلابکرێنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنی یاسای بودجە، شاندێکی هونەری کە پێکهاتووە لە سێ وەزیر و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا