کۆمسیۆن دەرگاى تۆمارکردنی هاوپەیمانێتى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای فەرمانی سەرۆکی هەرێم بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەرگاى هاوپەیمانێتى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کردەوە و داوا لە پارتە سیاسییەکان دەکات دەتوانن لە رۆژى 5ى ئازارەوە خۆیان تۆمار بکەن.

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، دەرگاى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کرایەوە.

کۆمسیۆنەکە لە راگەیەندراوەکەیدا داوا لەو لایەنە سیاسیانە دەکات کە ویستى دروستکردنى هاوپەیمانییان هەیە ناوى هاوپەیمانێتییەکەیان تۆماربکەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆمارکردنى ناوى هاوپەیمانێتییەکان لە 5ى ئازار تا 14ى ئازارى 2024 دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکى هەرێمى کوردستان فەرمانى هەرێمى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەرکرد و بەگوێرەى فەرمانەکە رۆژى 10ى حوزەیرانى 2024، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدەدریت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا