عێراق هاووڵاتیانیی لە سودان دەهێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، لەگەڵ ژمارەیەك وڵات هەماهەنگی دەكەن بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی وڵاتەكە لە سوودان. ئەوەش لەكاتێكدایە، وێڕای ئاگربەستی جەژن، هێشتا دووكەڵی شەڕ لە وڵاتە ئەفریقییەكە بەرزدەبێتەوە.

رۆژی شەممە، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی: وەزارەتی دەرەوە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك وڵاتانی دۆست دەكات بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی عێراقی لە سوودان بەشێوەیەكی سەلامەت بگەڕێندرێنەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە رۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە كاری لەپێشینەیان دابینكردنی هاوكارییە بۆ كۆمەڵگەی عێراقی لە سوودان.

لە 15ی ئەم مانگەوە تاوەكو بەیانیی رۆژی هەینی، شەڕ و پێكدادان لە نێوان سوپای سوودان بە سەركردایەتیی عەبدولفەتاح بورهان و هێزەكانی پشتیوانیی خێرا بە سەركردایەتیی محەممەد دەگەلۆ بەردەوام بوو. دوای ئاگربەستێكی لەرزۆك، رۆژی شەممە شەڕ و پێكدادان دەستی پێكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا