هێرشەکانی ئازەربایجان بۆ ئەرمینیا ساموێل یەریڤانیان توڕە دەکات

ئەم بابەتە 152 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

ساموێل یەریڤانیان ژەنیاری ئامێری کەمان رایگەیاند، خۆزگە بمتوانییایە لەم دۆخەدا ئەو موزیکەی لەگەڵ “Xach” تۆمارمان کردووە بڵاوم بکردایەتەوە بەڵام لە ئێستادا توانام نییە، بەهۆی ئەو هێرشانەی دوێنێ هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان کردییانە سەر نیشتیمانەکەم.

ساموێل یەریڤانیان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک دەڵێت: لەم کاتەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی هەیە و جیهان هەوڵ دەدات بۆ مانەوە بە زیندوویی، چەندین کەسی بێتاوان لەو هێرشانەدا بوونەتە قوربانی و پێویستە هەر هێرشێک بۆسەر کەسانی مەدەنی ئیدانە بکرێت.

ساموێل ئەوەشی خستەڕوو، داواکارم لە هەمووتان لە دژی کاری دوژمنکارانە بۆسەر کەسانی مەدەنی بێنە دەنگ و داوای وەستاندنی جەنگ بکەن.

لەکۆتاییدا ساموێل وتی: ژەنیارێکی پرۆفێشناڵی کەمان هەیە، کاتی خۆی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ سەرکردەی تانک بوو، ئێستا دووبارە ئامادەیە بچێتەوە بەرەو ئەو تانکە و لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری قوربانی بە ژیانی خۆی بدات.

ساموێل یەریڤانیان، ژەنیاری بەتوانای ئامێری کەمان، لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ لە ئەرمینیا لەدایک بووە و لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە دەستی بە فێربوونی موزیککردووە کردووە.

دوێنێ یەکشەممە، هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان هێرشیان کردە سەر ئەرمینیا، بەوهۆیەوە چەندین سەربازی ئەرمەنی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

 

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک