بۆچی توركیا چووە جەنگی قەرەباغەوە؟

پۆڵەتیك پرێس:

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ناوچەی قەوقاز پەرەسەندنی نوێی بەخۆیەوە بینی بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجانەوە، پرۆسە سەربازییەكان لە قەرەباغ دەستیانپێكردەوە، كوژراو كەوتنەوە.

پرۆسە سەربازییەكانی ئەمجارە توندترینن لە نێوان دوو وڵات لە 2016ەوە كە مەترسی نوێی دروستكردووە دەربارەی سەقامگیری باشوری قەوقاز كە بە رێڕەوێكی هێڵی بۆری نەوت ‌و غاز گواستنەوە دادەنرێت بۆ بازاڕەكانی جیهان.

هۆكاری كێشەكە دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی سەدەیەك پێش ئێستا، كە جۆزیف ستالین سەرۆكی ئەو كاتی روسیا هۆكاری بوو، توركیا ویستی وەبەرهێنانی لەسەر بكات بۆ پلان و خەونە كۆنەكانی بە بونی كرداری لە هەرێمێكی ناكۆكی لەسەر.

بۆمبێكی تەوقیتكراو لە قەوقاز

بیرج ترزیان سەرۆكی كۆمەڵەی ئەرمەنی پێشوو لە میسر باسی لە وردەكاری ململانێیەكە كرد و بۆ العربیە وتی: ساڵی 1805 ناوچەكە بووە بەشێك لە روسیا لەسەردەمی سەرۆكی كۆچكردوو جۆزیف ستالین، ئەو دەستیكرد بە نانەوەی ئاژاوە بۆ كۆنترۆڵكردنی هەرێمەكانی دیكە بۆ وڵاتەكەی، هەرێمەكە نزیكەی 95%ی ئەرمەنین، ویستیان بچنەپاڵ ئەرمینیا، بەڵام ستالین رەتیكردەوە، فەرمانیكرد بە چونەپاڵ ئازەربایجان بە پێدانی مافی ئۆتۆنۆمی، ئەوە بووە بۆمبێكی تەوقیتكراو بۆ تەقینەوە لە هەر كاتێكدا بێت.

ناگۆڕنۆ قەرەباغ

ناوی هەرێمەكە بریتییە لە ناگۆڕنۆ بە روسی واتای بەرزایی و قەرەباغ واتا باخی رەش، واتە بەرزاییەكانی باخی رەش، بەڵام لای ئەرمەنەكان بە ئرتساخ ناسراوە.

لە ماوەی ساڵانی رابردودا هەرێمەكە لەژێر كۆنترۆڵی یەكێتی سۆڤیەت دا بووە، گۆڕانكاری لە پێكهاتەی دانیشتوانەكەیدا كراوە، بەڵام زۆرینەی ئەرمەنن.

لە ساڵی 1991 وڵاتانی ژێر دەستی سۆڤیەت سەربەخۆییان راگەیاند لەوانە ئەرمینیا و ئازەربایجان، بەڵام هەرێمەكە بووە كێشە كاتێك بووە سەربەخۆیەكی دانپێدانەنراوی نێودەوڵەتی.

ترزیان وتی: لە سەرەتای 1992 خەباتكارانی هەرێمەكە راپرسیان رێكخست بۆ سەربەخۆیی و كۆتاییهات بە راگەیاندنی كرداری سەربەخۆیی، بەڵام دانی پێدا نەنرا، بووە هۆی چونە ناوەوەی سەربازی ئازەربایجان بۆ خستنەژێر كۆنترۆڵی خۆی، ئەرمینیا پشتیوانی لە دانیشتووانە ئەرمەنەكانی كرد.

لە ئایاری 1994 ئاگربەستێك راگەیەنرا بە ناوی ئاگربەستی منسك دوای گفتوگۆكان لە بیلاروسیا بە بەشداری ئەمریكا و فەرەنسا و روسیا، وەك بەرپرسێكی ئەرمەنی دەڵێت تا ئێستا قەرەباغ ناوچەیەكی سەربەخۆخوازە و ئۆتۆنۆمی هەیە و زۆرینەی ئەرمەنەكانی هەرێمەكە پابەند نابن بە دەسەڵاتی ئازەرییەكانەوە، ناوچەكە زۆر شەڕ و ململانێی بەخۆوە بینیوە لەنێوان دوو وڵات.

ناوبراو وتیشی: لە نۆڤەمبەری 2008 راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە داوای چارەسەری ئاشتیانەی كێشەكەیان كرد، بەڵام شەڕ بەردەوام بوو لە 2014 و 2016 و 2020.

بۆچی توركیا چووە ناو شەڕەكەوە

بۆچی توركیا چووە ناو جەنگەوە؟ ئازەربایجانی پڕچەك كرد بە چەك و فڕۆكە و ناردنی چەكداری سوری، ناوبراو وتی: یەكەم هۆكاری پەیوەندی بە پاكتاوكردنی ئەرمەنەكانەوە هەیە، دووەم توركیا خەونی گەڕانەوەی ئیمپەراتۆری عوسمانی هەیە، دەیەوێ هەرێمەكە كۆنترۆڵ بكات لەوێوە درێژبێتەوە بەرەو چین یەكێك لەو ناوچانەیە گرنگی ستراتیژی هەیە لە ناوچەكانی گواستنەوەی نەوت و غازی جیهانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا