ئەرمینیا و ئازەربایجان ئاگربەستێکیان راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئاگربەستێکی نوێی مرۆیی لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ناکۆکییەکانی هەرێمی قەرەباغ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و حکومەتەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا هاتووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی تشرینی یەکەم ئاگربەستی مرۆیی لە هەرێمی قەرەباغ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لایخۆیەوە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەم ئاگربەستە ژمارەیەکی زۆر مرۆڤ رزگاردەکرێت.

راگەیاندنی ئەم بەیاننامەیەش دوای کۆبوونەوە جیابەجیاکانی رۆژی هەینی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێت لەگەڵ هەریەکە لە وەزیرەکانی دەرەوەی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە واشنتۆن.

لە ماوەی مانگی رابردوودا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە هەرێمی قەرەباغ بەردەوام بوو و تێیدا نزیکەی پێنج هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا