تەنگژەکانی ناگۆرنۆ- قەرەباخ، کۆرۆنای بیربردووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس؛

چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا، بە نێوەندگیری ڕووسیا و لەسەر داوای ڤلادمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، هەردوو لایەنی ئەرمەنی و ئازەری ئاگربەستێکیان ڕاگەیاند، بەڵام تا دێت هەردوولا یەکدی بە پیشێلی ئاگربەست یەکدی تۆمەتبار دەکەن و چاودێرانیی تەندروستی و نێودەوڵەتیش دەڵێن، ئاڵۆزییەکانی قەرەباخ سەر بۆ قەیرانێکی مرۆیی گەورە دەکێشێت، چونکە ئاڵۆزییەکان مەترسی کۆرۆنایان حەشارداوە.

 

ئەو ئاگربەستە مرۆییەی کە ڕووسیا پێشنیاریکرد، وا هەرەس دێنێت، بە هۆی بەردەوامی بۆردوومان و هێرشەکانی هەردوو وڵات بۆ سەر یەکدی، بۆ یەکەمجاریشە کۆک بوونی ڕووسیاو و ئەمریکا لەسەر جەنگێک هاوتایە کاتێک مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای پابەندبوونی زیاتر بە مەرجەکانی ئاگربەست دەکات.

هەردوولا یەکدی بە پیشێلی ئاگربەست ناو دەبەن

لای خۆیانەوە، ئازەربایجان هێزەکانی ئەرمەنی بە ئەنجامدانی “پێشێلکاریی ئاگربەستی مرۆیی” تۆمەتبار دەکەن، لە کاتیکدا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو گەیشتە ئەوەی ڕێگا بدات زیندانییەکان و تەرمی گیانلەدەستداوەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن.

 

لەمبارەیەوە، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان، ڤەجیڤ دەرجەلی ڕایگەیاندووە، ئەرمینیا ناوچەی ئازەربایجان لە گۆرانبۆی، ئەگدام و تارتار بۆردومان دەکات.

وتیشی؛ هێزەکانی ئازەربایجان ئاگربەست پێشێل ناکەن و پابەندی ئاگربەستە مرۆییەکەن.

 

هاوکات شۆشان ستێبانیان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنستان تۆمەتەکانی وەزیرە ئازەرییەکەی ڕەتکردەوە و وتی، هێزەکانی ئازەربایجان لە نیوەشەودا، بە بەپاڵپشتی تۆپخانەکانیان ناوچەکانی باشوور، باکوور، باکوور و ڕۆژهەڵات، بۆردوومان دەکەن و دەستیان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان کردەوەتەوە.

دۆخەکە بەرەو خراۆتر لەشەڕی 1991 -1994ن نیوان هەردوو لا هەنگاو دەنێ

چاودێرانی نێودەوڵەتی دەڵێن؛ گەر بەر لەم ئاڵۆزییانە نەگیرێت خراپتر لەشەڕی 1991 – 1994 نێوان هەردوو وڵات دێتە گۆرێ کە تێیدا نزیکەی 30 هەزار کەس کوژران .

 

پەیوەست بەم بارودۆخە، لەلایەن خۆییەوە، گروپی مینسک داوای لەسەرکردەکانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان کرد، دەستبەجێ خاڵەکانی ئاگربەستەکە جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی ئاسەواری دژوارتر لە ناوچەکەدا نەهێننە پێش.

 

گروپی مینیسک 11 ئەندامی هەیە، کە ڕوسیا و تورکیاشی تێدا بەشدارە، بەڵام ئەنقەرە لە گفتوگۆی ناگۆرنۆ-قەرەباخدا بەشدار نییە، بۆیە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغغلو پێشنیاری بەشداریکردنی وڵاتەکەی کردووە لە گفتوگۆکاندا.

تورکیای بەشێک لە کێشەکانن نیوان هەردوو وڵات داوای بەشداریی لە کۆبوونەوەکان دەکات

ئۆغڵو ڕایگەیاندووە، داواکارییەکانی ئاگربەست “لۆژیکی”ن، بەڵام  پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای کشانەوەی ئەرمینیا لە خاکی ئازەربایجان بکات.

 

لەلایەکی دیکەوە، سەرەڕای نکۆڵیکردنی تورکیا لە دەستێوەردانی سەربازیی لە ناگۆرنۆ-قەرەباخ، سەرۆکی ئەرمینیا (ئارمین سارکیزیان)، هەڵسوکەوتی ئەنقەرە بە هەراسانکەر وەسف دەکات و دەڵێت بەشێکی ئاڵۆزییەکان و پرۆسە سەربازییەکان لەم نیوانەدا هۆکارەکەی تورکیایە.

 

لای خۆیەوە، جۆ بایدن، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا وکاندیدی  دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، نیگەرانی قووڵی خۆی لە ئاوەژوو بوونەوەی خاڵەکانی ئاگربەستەکە دەربڕی و ئیدارەی ترامپی بەبێ هەڵویست لەم مەسەلەیەدا لە قەڵەمدا.

 

بایدن لە بەیاننامەیەکدا وتوویەتی؛ ” پێویستە ئیدارەی وڵاتەکەی لەبەرزترین ئاستدا کاریگەری هەبێت وئەو دۆخە بقۆزێتەوە کە ئیستا لە کەمتوانایی ئەمریکادا مۆسکۆ ڕۆڵی تیدا دەگێرێت “.

ژمارەی قوربانیان روو لە هەڵکشانە

ژمارەی قوربانیانی نێوان ئەرمەن و ئازەر بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و بەرپرسانی ئەرمەنیی لە ناگۆرنۆ-قەرەباخ رایانگەیاندووە، کۆی گشتی کوژراوانی سوپا لە هەرێمەکە دا گەیشتووەتە 532 کەس.

 

هاوکات ئازەربایجان ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژی 27ی ئەیلولەوە کە شەڕ دەستیپێکردووە تا ئێستا، 42 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 206 هاووڵاتیش برینداربوون، بەڵام ژمارەی کوژراوانی لە ریزی سوپادا ئاشکرا نەکردووە.

ئاڵۆزییەکان هۆکارن بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا

سەبارەت بە سەرهەڵدانی کارەساتی مرۆیی و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی ئاڵۆزییەکانی هەردوو وڵات، تاریق جسارڤیچ، وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ رایگەیاندووە، بەردەوامی ناکۆکییەکەکان هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەو پێیەی ئاڵۆزییەکان بەر لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەگرن و سەرقاڵی بە چارەسەری بریندارانی جەنگ وا دەکات بیر لەتوشبووانی ڤایرۆسەکە نەکرێتەوە.

 

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئەرمەنستان دوو هێندە زیادیکردووە، هاوکات لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا لە ئازەربایجان بە ڕێژەی نزیکەی 80% تۆمارکردنی حاڵەتەکان زیادیان کردووە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا