باکۆ و یەریڤان جەخت لە بەردەوامی پێکدادان لە قەرەباغ دەکەنەوە

ئەم بابەتە 26 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا جەختیان لەوە کردەوە، هێشتا شەڕ و پێکدادان و کوشتار لە هێڵی پەیوەندی هەرێمی قەرەباغ بەردەوامی هەیە.

لاوی خۆیەوە، وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانی ئەرمینیا هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو ناوچەنەیان داوە کە لە میحوەری فزولی، جوبرەئیل و ئاغدارە و تارتار لەدەستیانداوە، بەڵام هێزەکانی ئازەربایجان ئەو هێزانەیان ناچار کردووە بگەڕێنەوە دواوە.

ئەوەش هاتووە، لە هێرشەکانی شەوی ٢٨ی ئەیلول، کاروانی زرێپۆشە ئەرمەنییەکان کە لە مەداغیز بەرەو ئاغدارە دەچوون لەلایەن هێزەکانی ئازەربایجانەوە تێکشکێنراوە.

هاوکات، بەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی ئەیلول، لەلایەن هێزەکانی ئازەربایجانەوە تانک و ئۆتۆمبلیلی ئەرمەنییەکانیان تێکشکێنراوە.

ماوەی دوو رۆژە شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە هەرێمی قەرەباغ بەردەوامی هەیە و بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا نزیکەی ٩٦ ئەرمەنی و ئازەری گیانیان لەدەستداوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک