سەدان چەکداری سوری گەیشتنە قەرەباغ

پۆڵەتیک پرێس

لەماوەی هەفتەی رابردوودا، زیاتر لە هەزار چەکداری سوری نێردراونەتە هەرێمی نەگۆڕنۆ قەرەباغ.

سەرچاوەیەک بە ئاژانسی سپوتنیکی راگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە هەزار چەکداری سوری چوونەتەپاڵ سوپای ئازەربایجان و دژی ئەرمینیا لە هەرێمی قەرەباغ جەنگاون.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، چەند چەکدارێکی دیکەی سوریا خۆیان ئامادە دەکەن تا لە سوریاوە بچنە قەرەباغ.

لایخۆیەوە، رۆژنامەی واڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی رایگەیاند، سەدان چەکداری سوریا چونەتە هەرێمی قەرەباغ و لە ناوچەی پێکدادانەکاندا لە قەرەباغ بڵاوکراونەتەوە، دەشڵێت: سەدان چەکداری سوری بە هاوپەیمانی لەگەڵ تورکیا بەشدارن لە پێکدادانەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا.

لە کۆتایی مانگی ئەیلولی رابردوو، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە هەرێمی قەرەباغ دەستیپێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا