پۆڵەتیک پرێس
سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی دەستیان بەسەر شارۆچکەی شوشەی ستراتیژی لە هەرێمی قەرەباغ گرت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیلهام عەلیف سەرۆکی ئازەربایجان وتی: بە خۆشحاڵی و شانازییەکی زۆرەوە پێتان رادەگەیەنم، شارۆچکەی شوشە ئازادکرا.
لە هەمان کاتدا، بەرپرسانی ئەرمینیا رایانگەیاند، پێکدادانێکی توند لە کاتی دەست بەسەردا گرتنی شارۆچکەکەدا روویداوە.
شارۆچکەی شوشە کە ئەرمەنییەکان پێیدەڵێن: شوشی، گرنگی رۆشنبیری و ستراتیژی بۆ هەریەکە لە ئازەربایجان و ئەرمینیا هەیە، ئەم شارۆچکەیە دەکەوێتە دووری ١٥ کیلۆمەتر لە باشوری پایتەختی قەرەباغ.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادان لە مانگی ئەیلولی پێشوو لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە هەرێمی قەرەباغ، نزیکەی هەزار و ٢٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش سێ جار هەوڵی رێککەوتنی مرۆیی لەنێوان ئەو دوو لایەنە بە سپۆنسەری روسیا و فەڕەنسا و ئەمریکا شکستیهێناوە.